سودانی و سکرتێری گشتی ئۆپێک جەخت لەسەر گرنگی هاوبەشی بەردەوامی نێوان وڵاتانی ئەندام دەکەنەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی سودان ئەمڕۆ شەممە جەختی لە پێویستی هەماهەنگی و هاوکاری لە ناو ئۆپێک کرد بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕی وزە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی کردنەوەی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ وزە، بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت، پێشوازی کرد لە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک هەیسەم غەیس.
وتیشی سودانی جەختی لە پێویستی هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە کردەوە، بۆ پاراستنی سەقامگیری لە بازاڕی وزە لە بوارە جیاوازەکاندا، و ئاماژەی بە گرنگی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وزە کرد کە ئەمڕۆ بە بەشدارییەکی فراوانی نێودەوڵەتی کرایەوە.
لە لای خۆیەوە غەیس ئاماژەی بەوەکرد که میوانداریکردنی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وزە لە لایەن بەغدادەوە لەگەڵ ڕۆڵی چالاک و مێژوویی بەغداد له کەرتی نه وت و ووزه دەگونجێت ، ئەمەش لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە 64 ساڵ لەمەوبەر ئەوە شوێنێک بوو ئۆپێکی تێدا دامەزرا.
