وەزارەتی ژینگە: ئاوی پارێزگاکانی عێراق گونجاوە بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق رايگەیاند، كوالێتی ئاوی پارێزگاکانی فوراتی ناوه‌ڕاست گونجاوه بۆ به‌كارهێنانی مرۆڤ، به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌ی مه‌یدانی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ند و لیژنه لاوه‌كییه‌كانه‌وه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ژینگه ئه‌نجامدراوه.
ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی ژینگەی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه كه پشكنینه‌كان پارێزگاری نه‌جه‌ف و باقی پارێزگاكانی سه‌ر به به‌شی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی له‌خۆ گرتووه، ئاستی پیسبوون مه‌ترسیدار نه‌بووه و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ش ئه‌و ده‌زگای فه‌رمییه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه هه‌ر حاڵه‌تێكی پیسبوونی ژینگه رابگه‌یه‌نێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جاسم حیجامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی پاراستن و باشتركردنی ژینگه له فوراتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی نه‌جه‌ف له‌خۆده‌گرێت، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئاوه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه ستاندارده په‌سه‌ندكراوه‌كانی تێدایه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو ستانداردی زانستی وردیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاو گرتووەته‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه ته‌كنیكیه‌كان به‌رده‌وامن له چاودێریكردنی مه‌یدانی رۆژانه‌یان بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ئاو، ئاماژه به هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، شاره‌وانیه‌كان، ته‌ندروستی، حكومه‌ته خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئه‌مه جگه له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كلتوری به‌كارهێنانی عه‌قڵانی ئاو.
وه‌زاره‌تی ژینگه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی كرده‌وه له دژی هه‌ر لایه‌نێك كه سه‌لمێندراوه هۆكاری پیسبوونی ئاوه و باسی له‌وه‌شكردووه، "پاراستنی ژینگه به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانییه كه پێویستی به هه‌وڵی هاوبه‌شی فه‌رمی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه".
