ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: لە مەودای یەکسانداین لە هەموو لایەنە سیاسیەکان
ئەمڕۆ دووشەممە، فەریق یەکەم روکن قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی 2025ی پەرلەمانی عێراق، باسی ئامادەکارییە بەردەوامەکانی بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردن لە سێ پارێزگا کرد، جەختیکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان لە دوورییەکی یەکسانن لە هەموو لایەنە سیاسیەکان، گرنگ ئەوەیە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025، فەریق یەکەم روکن قەیس محەممەداوی، سەرۆکایەتی کۆنفرانسێکی فراوانکراوی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا کرد بۆ پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئەم شایستە دەستوورییە لە پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف، و بابیل لە کۆنفرانسەکەدا ئەندامێکی دەستەی کۆمیساریای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، یاریدەدەری وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، ئەفسەرانی ستافی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، نوێنەرانی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەندامانی لیژنەی سەرەکی، سەرۆکی فەرمانگەکانی کۆمیسیۆن لەم پارێزگایانە، فەرماندە پۆلیسەکانیان و بەڕێوەبەرانی پەروەردە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "محەمەداوی گوێی لە کۆنفرانسێکی وردی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا و فەرماندەی پۆلیسی ئەو پارێزگایانە گرتووە سەبارەت بە ئامادەکاری و پلانە بەردەوامەکانی پەیوەست بەم هەڵبژاردنانە".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ستایشی "هەوڵە گەورەکانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم بۆنە نیشتمانییە"، وراسپاردنی "دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و گونجاو بۆ هەموو دەنگدەران" دەکات، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "پێویستە پلانی ئەمنی زۆر نەرم و نیان بێت، ڕێگە بە هەموو عێراقییەکان بدات لە سەرجەم پارێزگاکان بەبێ بەربەست بگەنە بنکەکانی دەنگدان".
محەممەداوی راسپاردەی کرد کە "هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لە گەیاندنی وێنەیەکی ڕاستەقینەی عێراق لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها ئەم ئەرکە بەشێکە لە دڵسۆزیمان بۆ خوێنی شەهیدان بە دروستکردنی کەشێکی ئەمن بۆ ئەم هەڵبژاردنانە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، محەممەداوی جەختی لەوە کردووەتەوە،کە "هێزە ئەمنییەکانمان لە مەودای یەکساندان لە هەمووان، و ئەوەی گرنگە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانە".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئامادەبووان باسیان لە کاتی جێگیرکردن و کراوەیی هێزە ئەمنییەکان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پەیوەست بەو ئەرکە گرنگە کرد، جگە لەوەی باسیان لە هەندێک لەو بابەتانە کرد کە لەگەڵ پڕۆسەی هەڵبژاردندا دەستیان پێکردووە، دیارترینیان سەرپێچی و پێشێلکارییە یاساییەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ نەهێشتنی ئەو پێشێلکارییانە، هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە لایەن لیژنەی ڕاگەیاندنەوە گیراونەتەبەر، بەتایبەتی لە بواری هۆشیاری و پەروەردە، هەڵمەتەکانی بەغدا و پارێزگاکانیش، گفتوگۆیان لەسەر کرا”.
