باڵیۆزی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئیسرائیل دەکەین و پشتیوانی له مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌کەین
لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌كات و پشتیوانی له مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌كات.
لوقمان فه‌یلی له میانی دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه تایبه‌ت بو به بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه رایگه‌یاند، "عێراق ئه‌و هه‌وڵه ماندونه‌ناسانه‌ی قه‌ته‌ر له نێوه‌ندگیری و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له ناوچه‌كه به‌رز ده‌نرخێنێت"، جه‌ختیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی "پاڵپشتی قه‌ته‌ر ده‌كات له هه‌ر ڕێوشوێنێك كه له وه‌ڵامی ئه‌م هێرشه‌دا ده‌یگرێته‌به‌ر".
داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد "هه‌ڵوێستی پته‌و و ڕێگریكه‌ر" بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "كارنه‌كردن له وه‌ڵامدانه‌وه پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات".
له 9ی (ئه‌یلول/9)ی 2025 ، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی له‌ناكاوی ده‌ستپێكرد و كۆبونه‌وه‌ی حه‌ماسی كرده ئامانج له ده‌وحه، كه بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری ئاگربه‌ست له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بو بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
