خولی ئەمریکا.. میامی بەرامبەر چارلۆت تووشی شکستێکی قورس هات
لە میان یارییەکانی هەفتەی 30ی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە یاریگای بانکۆف ئەرینا بووە میوانی چارلۆت.
لە گێمی یەکەم میانی باشتربینران بەجۆرێک لە خولەکی 32 لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا بەڵام میسی نەیتوانی بەسەرکەوتووی جێبەجێی بکات.
هەرلە گێمی یەکەم و خولەکی 34 کاتێک مارکۆڤیچ توانی گۆڵی یەکەم لەبەرژەوەندی چارلۆت تۆماربکات.
میامی هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ گەراندنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی خاوەن ماڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا چارلۆت بەزووی لەرێگەی مارکۆڤیچەوە گەرانەوە بۆسەرخانەی گۆڵی تیپی میوان و دووەم گۆڵیان تۆمارکرد.
پاشان لە خولەکی 84 عیبدان مارکۆڤیچ توانی سێیەم گۆڵی خۆی و تیپەکەی تۆماربکات.
دەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی چارلۆت کۆتایی هات و ئینتەر میامی تووشی شکستێکی قورس هات و بە 46 خاڵ لە پلەی هەشتەم مایە و چارلۆتیش خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 53 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە.
