مەشهەدانی تاوتوێی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه ئاسایشییه‌کان له‌نێوان عێراق و ڕووسیادا دەکات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕووسیا، سێرگی شۆیگۆ، تاوتوێی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه ئاسایشییه‌کان له‌نێوان عێراق و ڕووسیادا کرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له راگه‌یندراوێكدا، ڕایگه‌یاند که "مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی له بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، پێشوازی له سێرگی شۆیگۆ، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، و ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا له به‌غدا و شانده یاوه‌ره‌که‌یان کرد." ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا قاسم ئه‌عرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، و سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی په‌رله‌مان ئاماده بوون".
هه‌روه‌ها وتیشی: "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی نوێترین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که، به‌هێزکردنی هاوکاریی ئاسایشی له‌نێوان عێراق و ڕووسیا، و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سه‌قامگیری کرا، له‌گه‌ڵ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هاوکاریی ئابووری و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی کاری نوێ له‌به‌رده‌م کۆمپانیا ڕووسییه‌کان له بازاڕی عێراقیدا".
به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه، هه‌ردوو لا جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا و ڕۆڵی په‌رله‌مان له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا" ، دووپاتیشیان کرده‌وه له‌سه‌ر "گرنگیی به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشیی هاوبه‌ش، به شێوه‌یه‌ک که سه‌قامگیری به‌هێز بکات و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان بکات".
