سودانی لەگەڵ هالیبێرتۆن باس لە دابینکردنی کار بۆ کارمەندانی عێراقی و پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای نەوت دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریکی کرد کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بە کەرتی تەکنەلۆژیای نەوت و وزە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریکی کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بە کەرتی تەکنەلۆژیای نەوت و وزە بەڕيز جێف میلەر و شاندی یاوەری.
وتیشی سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت گرنگییەکی زۆر بە کاری کۆمپانیا گەورەکانی نەوت، بەتایبەت ئەمریکییەکان دەدات لە عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە و بەرزکردنەوەی کارایی کارەکانی بەرهەمهێنان و گەیشتن بە خواستە خوازراوەکان.
سودانی داوای لە هالیبێرتۆن کرد ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی لە عێراق بۆ پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکانی ئەندازیاری فراوانتر بکات و ناوەندی توێژینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی پەرەپێدانی تەکنەلۆژی لە کارەکانی کونکردن و کۆکردنەوە دابمەزرێنێت، جگە لە کردنەوەی ناوەندی ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی و خۆجێیکردنی هەندێک پیشەسازی، لەوانە بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکان بۆ کونکردن و بەرهەمهێنان و دروستکردنی ئامێری نەوت بۆ کونکردن و پەمپە ژێرئاوکەوتووەکان.
لای خۆیەوە جێف میلەر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی بۆ بەردەوامی پاڵپشتی لە تەواوکردنی کارەکان و ئامادەیی و خواستی کۆمپانیاکەی دەربڕی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی بن عومەر و سەندیباد لە پارێزگای بەسرە، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی غاز و دامەزراندنی کارمەندانی عێراقی و خۆجێییکردنی پیشەسازی نەوت.
