ئیسرائیل 4500 جار پێشێلكاری سەروەری خاکی لوبنانی كردوه
ئەمڕۆ پێنجشەممە،سوپای لوبنان ئاماژەی بەوەکرد، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی لوبنان، وچەندی گوندی باشوری كردوەتە ئامانج و له‌دوای ئاگربه‌سته‌وه چوار هه‌زار و 500 پێشێلكاری کردوەتە سەر سەروەریمان.
سوپای لوبنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئیسرائیل له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دانیشتوانه‌دا خه‌ڵكی سڤیلیان كردۆته ئامانج و له ئه‌نجامدا كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
لە ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووە، "هه‌مو ئه‌مانه هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری لوبنان له ڕێگه‌ی وشكانی، ده‌ریایی و ئاسمانییه‌وه، هه‌روه‌ها هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ سه‌ر دانیشتوانی گونده سنورییه‌كان، له‌وانه‌ش هه‌ڵدانی بۆمبی مۆلۆتۆڤ و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كان".
جه‌ختكراوه‌ته‌وه "ئه‌م هێرش و پێشێلكاریانه ڕێگرن له جێگیربونی سوپا له باشور، به‌رده‌وامیشیان ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یدا، كه له ناوچه‌ی باشوری ڕوباری لیتانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
سوپای لوبنان باسی له‌وه‌شكردوه، "له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی ڕوپێوی ئه‌ندازیاری له ناوچه‌كانی باشور، یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی تایبه‌تمه‌ند ئامێرێكی سیخوڕیی خۆدزینه‌وه‌یان دۆزیه‌وه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دانرابو".
