سودانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەران کۆدەبێتەوە و پاڵپشتی حکومەت بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڵێندەرانی عێراق و عەرەبی دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڵێندەرانی عێراق و عەرەبی بەڕێز عەلی فاخر سەنافی و شاندی یاوەری.
وتیشی سودانی پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی فیدراسیۆن و سەندیکاکان دووپاتکردەوە، بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێنانەوە هەیە، لەوانەش فیدراسیۆنی بەڵێندەران، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و ڕۆڵی تایبەتی لە پێشخستنی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە متمانەی حکومەت بە تواناکانی کەرتی تایبەتی عێراق کرد، کە نوێنەرایەتی هاوبەشێکی سەرەکی دەکات لە پرۆژە جیاجیاکاندا، هەروەها بەڵێندەرە عێراقییەکان تواناکانیان سەلماندووە لەو کەرتە جیاوازانەی کە حکومەت تێیدا هاوبەشیانی کردووە.
