دیدگای عێراق ٢٠٥٠: کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و گەیشتن بە گەشەی بەردەوام
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە دیدگای 2050 کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و بەرزکردنەوەی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی ئاهەنگی دەستپێکردنی دیدگای 2050ی عێراقی بەرەو گەشەپێدان و ئایندە کرد، بە ئامادەبوونێکی بەرفراوان لە سەرکردەکانی دامودەزگاکانی دەوڵەت و سەرۆکی دەستە حکومییەکان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی نوێنەرایەتییە دەرەکی و نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکان لە عێراق، هەروەها ژمارەیەک لە ئەکادیمی و پسپۆڕان و پیشەگەرەکانی میدیا.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی لیژنەی ستراتیژی نیشتمانی کرد لە ئامادەکردنی ئەم دیدە، کە حکومەت لە مانگی ئازاری 2023 دەستیپێکرد و تیشک دەخاتە سەر تەورە سەرەکییە نیشتمانییەکان، کە دیارترینیان دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی زیندوو و بەرهەمدار و ئابوورییەکی گەشەپێدانی سەروەری هەمەچەشن و بەردەوام و حکومەتێکی زیرەک و عەقڵانی و پێگەیەکی هاوسەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، هەروەها گەنجان لە ناوەند و ئامانجدا دادەنێت، ە پشتبەستن بە دەزگاکانی چاودێری دیجیتاڵی، و میکانیزمەکانی دارایی درێژخایەن، بە هاوبەشی لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت، و هاوکاری نێودەوڵەتی کاریگەر.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی ڕوونکردەوە کە حکومەت لەسەرەتای ئەمساڵ تیمێکی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ڕاوێژکاران، و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنا، بۆ کارکردن لەگەڵ پەیمانگای جیهانی (مەکنزی) بۆ پەرەپێدانی دیدێکی نیشتمانی گشتگیر و پێشنیارکردنی بەرنامە و چارەسەر بۆ هەمەچەشنکردن و داڕشتنەوەی ئابووری عێراق و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت و بەدەستهێنانی گەشەی بەردەوام، و سودوەرگرتن لە ئەولەویەتەکانی پلانی گەشەپێدان.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە دیدگای عێراق 2050 نوێنەرایەتی ڕێبازێکی نیشتمانی گشتگیر دەکات کە دەوڵەت لەگەڵ دامەزراوەکانی و کەرتی تایبەت و زانکۆکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و گەنجان تێیدا بەشدار دەبن، هەروەها وەک پەیامێکە بۆ جیهان کە عێراق دەستی بە بووژانەوە کردووە و ڕۆڵی خۆی وەک هێزێکی بەرهەمدار و کاریگەر بۆ ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەدەست دەهێنێتەوە
