خولی ئینگلتەرا.. مان یونایتد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چێڵسی بردەوە
لەمیان یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا مان یونایتد لە یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری لە چێڵسی کرد و توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بێنێت
لە گێمی یەکەمدا و لەخولەکی پێنج ناوبژیوان سانچێزی گۆڵپارێزی چێڵسی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و هەر لەسەرەتادا ئەرکی چێڵسی قورسترکرد.
لە خولەکی 17 برۆنۆ فێرناندێز توانی گۆڵی یەکەم بۆ یونایتد تۆماربکات، پاشان لەخولەکی 37کاسمێرۆ توانی دووەم گۆڵ بۆ مان یونایتد تۆماربکات.
پاشان ناوبژیوان لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو کارلۆس کاسمیرۆی بەکارتی سوورکردە دەرەوە و ژمارەی یاریزانانی هەردوولا کەم بوویەوە بۆ 10یاریزان و تایمی یەکەمیش بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات.
لەتایمی دووەمدا چێڵسی بەردەوامبوون لەهەوڵەکانیان بۆ کەمردنەوەی جیاوازییەکە و لەخولەکی 80چالۆبا توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆماربکات.
دەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی مان یونایتد کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ حەوت خاڵ و چێڵسیش ژمارەی خاڵەکانی وەک خۆی مایەوە کە تەنها خاوەنی هەشت خاڵە.
