شه‌رع: ئیسرائیل له پێشێلكارییه‌كانی خۆی له ناو خاكی سوریا به‌رده‌وامه
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ئیسرائیل له پێشێلكارییه‌كانی خۆی له ناو خاكی سوریا به‌رده‌وامه و ده‌شڵێت، "سوریا وه‌رزێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ناونیشانه‌كه‌شی ئاشتیه".
ئه‌حمه‌د شه‌رع له میانی وتاره‌كه‌یدا له كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له دژی وڵاته‌كه‌مان له 8ی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه‌م نه‌بونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كن كه پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تین كه پشتیوانی له سوریا و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات له هه‌وڵێكدا بۆ قۆستنه‌وه‌ی قۆناغی راگوزه‌ر، جگه له‌وه‌ش ئیسرائیل به‌رده‌وامه له پێشێلكارییه‌كانی له وڵاته‌كه‌ماندا".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "سوریا پاڵپشتی له خه‌ڵكی غه‌ززه سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌لانه ده‌كات كه ڕوبه‌ڕوی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه، سوریا ئه‌مڕۆ خۆی ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه و وڵاتێكه خاوه‌نی شارستانیه‌تێكه كه شایسته بێت بۆئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی یاسایی بێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "سوریا وه‌رزێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ناونیشانه‌كه‌شی ئاشتیه، به‌ڵێن ده‌ده‌م هه‌مو ئه‌وانه‌ی خوێنی بێ‌تاوانیان رشتوه، راده‌ستی دادگاییان بکەم، له‌ئێستاشدا گروپه چه‌كداره‌كانمان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و پره‌نسیپی كۆنترۆڵكردنی چه‌كمان جێبه‌جێكردوه، جگه له‌وه‌ش كارمان كردوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌سه‌ڵات، داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان كردوه‌و به‌رده‌وامین له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان".
ئه‌حمه‌د شه‌رع له وتاره‌كه‌یدا داوای هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر سوریای كرد و وتی، "هه‌ڵگرتنی سزاكان ده‌بنه ئامرازێك بۆ كۆت و به‌ندكردنی سورییه‌كان لاببرێن".
