ریاڵ مەدرید شەشەم جارە لە مێژووی لا لیگا لە شەش هەفتەی یەکەمدا بردنەوە بەدەستبهێنێت
ریاڵ مەدرید شەشەم جارە لە مێژووی لا لیگا لە شەش هەفتەی یەکەمدا بردنەوە بەدەستبهێنێت و ماستانتونۆش ئاماری تۆمارکرد.
شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە لیڤانتی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدایە.
تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، ریاڵ مەدرید لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا شەش بردنەوەی لە شەش هەفتەی خولەکەدا بەدەستهێناوە کە ئەوەش شەشەمین جارە لە مێژوودا بتوانێت ئەو ئامارە دووبارە بکاتەوە.
جگە لەوەش، ماستانتونۆی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی بووە دووەم یاریزانی ریاڵ مەدرید لە سەدەی 21دا و لە تەمەنێکی کەمدا گۆڵ بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار بکات لە خولی ئیسپانیدا.
ماستانتونۆ تەمەنی 18 ساڵ و 40 رۆژە، تەنها یەک یاریزانی ریاڵ مەدرید ئەو ئامارەی ئەوی شکاندووە کە ئەویش ئیندریکی بەرازیلیە کە وەرزی رابردوو لە تەمەنی 18 ساڵ و 35 رۆژیدا گۆڵی تۆمارکردبوو.
لە ئێستاشدا کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیدایە بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ بە جیاوازی چوار گۆڵ لەگەڵ فێران تۆرێسی دووەم.
