فەرماندەی گشتی تاجە گوڵینەیەک لەسەر گڵکۆی سەربازی ون دادەنێت
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی عێراقەوە تاجە گوڵینەیەک لەسەر گڵکۆی سەربازی ون دادەنێت
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ هەینی، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی عێراقەوە تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی سەربازی ون لە بەغداد دانا.
وتیشی سودانی سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق خوێند، هەروەها سروودی نیشتمانی عێراق لێدرا و پاسەوانی شەرەف بە نوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکانی هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانمان نمایشی کرد.
سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی و سڵاوی لە ئاهەنگگێڕانی ئامادەبووی مەراسیمەکەوە پێگەیشت کە بریتی بوو لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک فەرماندەی پێکهاتە سەربازییە جیاوازەکان.
