سەرۆکوەزیران پێشوازی لە HKN ئەمریکی دەکات و هاوبەشییەکە وەک نیشاندەرێکی ئەرێنی بۆ ژینگەی وەبەرهێنان وەسف دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە نوێنەرانی کۆمپانیای HKN بۆ وزە دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە نوێنەرانی کۆمپانیای HKN ئەمریکی بۆ وزە.
وتیشی سودانی پێشوازی لە هاوبەشی وەبەرهێنانی کۆمپانیای HKN کرد لە عێراق و بە پێوەرێکی ئەرێنی زانی کە ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی متمانەیە بە ژینگەی وەبەرهێنانی وڵات و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە درێژکراوەی ئەو ڕێککەوتنانەیە کە لەم دواییانەدا لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا ئەنجامدراون، بەشێوەیەک بەشدار دەبن لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی کۆمپانیائ HKN دەربڕی لە تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان عێراق و ئاسانکاری بۆ کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا و بە وێستگەیەکی گرنگ لە پەرەپێدانی کەرتی وزە ناوی برد لە بەهێزکردنی سەروەری و دەستەبەرکردنی بەڕێوەبردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەکان و دڵنیابوون لە سوودمەندبوونی گەلی عێراق لە سەرچاوە نیشتمانییەکانی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم دەستکەوتە نوێنەرایەتی نیشانەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ عێراق و هەموو عێراقییەکان دەکات.
