سەرۆک وەزیران: قەبارەی بازاڕی دەرمان لە عێراق سێ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، کارکردن لە گەورەترین شاری دەرمانسازی لە عێراق دەستپێکرد و سەرپەرشتی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشییە قورسەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، كارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی شاری تەندروستی دەرمانسازی لە باشووری بەغداد بە ڕووبەرەی (120) هەزار مەتر چوارگۆشە دەستپێکرد، بە ئامادەبوونی بەڕيزان وەزیری تەندروستی و نوێنەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بەشدار لە گەشەپێدانی شارەکەدا.
هەروەها سودانی دەستی بە جێبەجێکردنی پێنج کارگەی دەرمانسازی کرد، به تێچووی مەزەندەکراوی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار و بریتین لە:
- کارگەیەکی هاوشێوەی دەرمانی بایۆلۆجی، بە هاوکاری کۆمپانیای جیهانی هێترۆ.
- کارگەیەکی بەرهەمهێنانی وەرگیراوەکانی پلازما، بە هاوکاری کۆمپانیای ئاکۆردی بەریتانی و کۆمپانیای پرۆسیای هۆڵەندی.
- کارگەیەکی چارەسەری شۆردنی گورچیلە، بە هاوکاری کۆمپانیای باکستەر ڤانتۆڤى ئەمریکی.
- کارگەیەکی دەرمانسازی، بە هاوکاری کۆمپانیا جیهانییەکان.
- کارگەیەکی قوماشی پزیشکی و کەرەستەی لابردن.
جگە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکان، ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدانی دەرمان، بە هاوکاری کۆمپانیای سارتوریۆسی ئەڵمانی، کۆگای پزیشکی ساردکەرەوە و پاککەروە، وێستگەی کارەبای خۆر لەخۆدەگرێت.
سودانی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە سایتی شاری تەندروستی دەرمانسازییەوە، (3) ناوەندی شۆردنی گورچیلەی لە پارێزگاکانی بەغداد و نەینەوا و هەولێر کردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی سێ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆجیای دەرمانسازی و بەکارهێنانی هاوشێوەی بایۆلۆجی بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و بەرگری لەش، هەروەها چارەسەری وەرگیراو لە پلازمای خوێن و ناوەندێکی توێژینەوە و پەرەپێدانی دەرمان کرد.
یەکەمین ڕێککەوتن لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و کەرتی تایبەت و کۆمپانیای ئەکۆردی بەریتانی واژۆ کرا و دوو ڕێکەوتن لە نێوان ئەو کۆمپانیایە واژۆ کرا کە وەبەرهێنان لە شاری تەندروستی دەرمانسازی دەکات، لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیای ئەبۆتی ئەمریکی و کۆمپانیای سارتوریۆسی ئەڵمانی.
سودانی ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی شاری تەندروستی دەرمان، کە نوێنەرایەتی خواستی حکومەت دەکات بۆ پێشخستنی و پەرەپێدانی پیشەسازی دەرمان هاوتەریب لەگەڵ ئامانجی خۆجێیکردنی پیشەسازی دەرمان.
جێگای سەرنجە پڕۆژەی شاری تەندروستی دەرمان یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی پیشەسازی دەرمان و کۆمپانیا جیهانییە پێشەنگەکان بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێنانی دەرمانی پێشکەوتوو لە ناوخۆی عێراقدا ڕادەکێشێت، هەروەها چارەسەر بۆ شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی بەرگری لەش و نەخۆشییە چارەسەرنەکراوەکانی دیکە دابین دەکات.
ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە لە میانەی دەستپێکردنی کارەکانی جێبەجێکردن:
? حکومەت چەند بڕیارێکی گرنگی داوە بۆ پاڵپشتی کردنی وەزارەتی تەندروستی و کەرتی تایبەت لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە.
? گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکان واژۆ کراوە بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی کوالیتی بەرز و ڕزگارکەری ژیان کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا دەگونجێت و بازاڕ پێویستی پێیەتی.
? ئاسایشی دەرمان لە گرنگیدا جیاوازی نییە لەگەڵ ئاسایشی خۆراک و سەربازی.
? کاردەکەین بۆ ئەوەی کەرتی تەندروستی بتوانێت گەنجانی پسپۆڕی جۆراوجۆر لەخۆبگرێت.
? حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی کەرتی تایبەت، وە وەزارەتی تەندروستیش کار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی تەندروستی جۆراوجۆر دەکات.
? حکومەت 10 هەنگاو پێشدەکەوێت و لە بەرامبەر هەر هەنگاوێک کەرتی تایبەت بۆ کارکردن لە عێراقدا دەینێت.
