گراهام ئارنۆڵد: بەباشی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی سعودییە ئامادەین و ئەیمەن حوسێنیش گەراوەتەوە
گراهام ئارنۆڵد رایگەیاند بەباشی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی سعودییە ئامادەین و ئەیمەن حوسێنیش گەراوەتەوە.
گراهام ئارنۆڵد پێش ڕووبەڕووبونەوەی سعودییە ئاماژەی بەوەکرد کە یارییەکەیان زۆر گرنگ و چارەنووس سازە و بە 90 خولەک دەتوانین خەونی وڵاتیك بەدیبهێنین.
وتیشی فشارەکان لەسەر تیپی بەرامبەر زیاترە چونکە لە یاریگای خۆیان یاریی دەکەن و لەهەمان کاتدا دوو بژاردەیان هەیە بۆ سەرکەوتن کە بردنەوە و یەکسانبوونە بەڵام ئێمە تەنها بە بردنەوە ئامانجەکەمان بەدیدەهێنین.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بەباشی بۆئەم یارییە گرنگە ئامادەین و هیچ کێشەیەکیان نییە.
ئارنۆڵد باسی گەرانەوەی ئەیمەن حوسێن کردوو و ئاشکرایکرد کە بۆ ئامادەیە بۆ یارییکردن و دڵناییە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات.
سەبارەت بە ئاستی زیدان ئیقباڵ ئاماژەی بەوەکرد کە زیدان یاریزانێکی گەورەیە و بە دڵناییەوە چاوەڕوانی ئەو ئاستە بەرزەی لێدەکرێت.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە کەلە پێناو بردنەوە هەموو هەوڵێکی خۆیان بەکاردەهێنن.
