عێراقچی: ترەمپ ناتوانێت لەیەک کاتدا هەم سەرۆک ئاشتی بێت و هەمیش سەرۆکی شەڕ
وەزیری دەرەوەی ئێران دەپرسێت: ترامپ چۆن دەتوانێ هاوکات هەم سەرۆک کۆماری ئاشتی بێت و هەمیش سەرۆک کۆماری شەڕ؟
عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کەنێست و شەرم شێخ، لە تۆماری کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: ئێستا تەواو دیارە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ژێر کاریگەریی هەواڵی هەڵەدایە و پلانی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران بە هەونگاوی چێکردنی چەک دەزانێت. ئەو پاگەندەیە تەواو درۆیە و دەبێ ئاگاداری بکەنەوە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەو پاگەندەیە نییە و خود کۆمەڵگای هەواڵگەریی ئەمریکاش ئەوە دەزانێ و پشتڕاستی کردۆتەوە.
وتیشی: ترامپ بەو بەڵێنە هەنگاوی نایە کۆشکی سپی کە فێڵبازیی ڕژیمی زایۆنی دژی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا بوەستێنێت و بەڵێنیشی دا کە ئەرتەشی ئەمریکا خۆی لە هیچ شەڕێکی درێژخایەن وەرنادات.
عێراقچی لە کۆتاییدا پرسی: ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە گەلی ئێران چۆن دەتوانێ چڵی زەیتوون (هێمای ئاشتی) لە کەسێک وەربگرێت کە 4 مانگ لەوە پێش یانە
و شارەکانیانی بوردومان دەکرد؟ کەواتە ترامپ یا دەتوانێ سەرۆککۆماری ئاشتی بێ یان سەرۆک کۆماری شەڕ؛ ناتوانێ هەر دووکیان بێت.
