سودانی پشتیوانی بەردەوامی عێراقی بۆ گەلی فەڵەستین و دۆزی دادپەروەرانەی دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق سودانی پشتیوانی بەردەوامی عێراقی بۆ گەلی فەڵەستین و دۆزی دادپەروەرانەی دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق ئەحمەد ڕوێزی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆز ڕوێزی کرد لە ماوەی مانەوەی کارکردنی لە بەغداد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
سودانی، پشتیوانی بەردەوامی عێراقی بۆ گەلی فەڵەستین و دۆزی دادپەروەرانە و مافی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیانى دووپاتکردەوە، ئەمە جگە لە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی کە کار بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەهاناوەچوونەوەی خەڵکی غەززە دەکات و کار دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەڵەستین پاڵپشتی عێراق و پابەندبوونی بە دەستەبەرکردنی مافەکانی فەڵەستینییەکان بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە کە پاڵپشتی و هاوکارییەکانی حکومەتی عێراق لەلایەن هەموو فەڵەستینییەکانەوە جێگای پێزانین و سوپاسە.
