ترامپ: لەگەڵ پوتن لە هەنگاریا کۆدەبمەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، بە بەرهەمدار وەسفکرد و ئاشکرای کرد کە ئامادەکاری کراوە بۆ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.
ترامپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (تروث سۆشیاڵ) ڕایگەیاند: "سەرۆک پوتن لە کاتی پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایی لێکردم و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ بەدیهێنانی (ئاشتی) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، ئاماژەی بەوەشدا "ئەم سەرکەوتنە یارمەتیدەر دەبێت لە دروستکردنی کەش و هەوایەک بۆ دانوستانێکی جدی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بەم زووانە لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا کۆدەبێتەوە و ڕایگەیاند: "دەبینین ئایا دەتوانین کۆتایی بەم شەڕە قێزەونە بهێنین لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا."
دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە "سبەینێ لە نووسینگەی ئۆڤاڵ چاوی بە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی دەکەوێت، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پوتین و "پرسە گرنگەکانی دیکە"، دووپاتیشی کردەوە کە "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو ئاشتی
