گەرمیان.. چوار رووداوی هاتووچۆ روویدا
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، چوار رووداوی هاتووچۆ لە هەر دوو قەزای کەلار و کفری، نۆ کەس برینداربون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی چوار ڕوداوی جۆری پێکدادان و وەرگەڕان لە قەزای کەلار و قەزای کفری نۆ کەس برینداربون بەشێوەیەک لە کفری یەک ڕوداو لە کەلار سێ ڕوداو ڕویداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕوداوی یەکەم پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و تۆیۆتا پیکاب بو لە قەزای کفری، بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربون ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ڕوداوی دوەم وەرگەڕانی ماتۆڕ سکیلێک بو لەگردەگۆزینە، بەئاراستەی کەلار هاتوە، بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربون.
ئەوەشیخستەڕو، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا مارک بەئاراستەی سلێمانی ڕۆیشتوە، لەنزیک گوندی تازەدێ وەرگەڕا بەهۆیەوە چوار کەس برینداربون، شۆفێر و سێ سەرنشین.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ڕوداوی چوارەم لە ناوشاری کەلار ڕویدا لە ترافیک لایتی نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس و ماتۆڕ سکیلێک پێکیاندادا بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربو.
ڕونیشیكردەوە، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکران و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکان لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕوداوەکە.
