ڕاسپاردەیەکی گرنگ لە سەدرەوە بۆ گروپی سەرایای سەلام سەبارەت بە هەڵبژاردن
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە، ئەمڕۆ شەممە، گروپی سەرایا سەلامی ڕاسپارد کە بەرزترین ئاستی دانبەخۆداگرتن بپارێزێت و ڕاپێچی ناو "ئیستفزازی هەڵبژاردن" نەبن، لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەنگدان لە هەندێک ناوجەدا ڕوودەدەن وەک خۆی باسی لێوەکرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر بڵاویکردووەتەوە،ودەستی موتەڵع کەوتووە، تێیدا هاتووە: "رێبەر موقتەدا سەدر لە هەڵوێستی سەرایە سەلام ئاگادار کرایەوە سەبارەت بە هەندێک لەو ئیستفزازیانەی کە ئەندامانی بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە لەم دواییانەدا تووشی بوون، لەوانە دڕاندنی وێنەی کاندیدەکان و کاری ئیستفزازی دیکە".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلسەدر "رێنمایی بۆ فەرماندەی فیرقە و لیواکان لە سەرجەم پارێزگاکان دەرکردووە بۆ پابەندبوون بە دانبەخۆداگرتنی تەواو و پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ هاندانی ناتەبایی و خۆبەدوورگرتن لە بەشداریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ ڕاکێشانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە".
بەیاننامەکەدا بەتەئکیدکردنەوەی سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتیمانی شیعەکان کۆتاییهات کەتیایدا وتی "بەسوپاسەوە ئەمە پێویستە "، ئاماژەییدا، بە ستایشکردنی دانبەخۆگرتنی جەنگاوەرانی سەرایا سەلام و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکان.

