ئەنبار.. دەست بەسەر بڕێكی زۆر حەبی ماددەی هۆشبەردا گیرا
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕاگەیاند لە پارێزگای ئەنبار دەستیبەسەر
بڕێكی زۆر حەبی مادەی هۆشبەریدا گرتووە .
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە : لە ناوچەی شیحیات لە پارێزگای ئەنبار، كیسەك دۆزرایەوە كە بڕێكی زۆر حەبی مادەی هۆشبەری تێدابوو.
ئاماژە بەوەشكراوە : بە هەوڵی چڕوپڕ و زانیاری هەواڵگری لە سەرچاوەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەوە، كیسەیەكی گەورە پشتڕاستكرایەوە كە بڕێكی زۆر حەبی مادەی هۆشبەری تێدابوو. لە ژێر ڕۆشنایی ئەو زانیارییانەی دەستیان كەوتووە، مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی لە بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی پێنجی پیادە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : لە ناوچەی ئەلشیهایات لە پارێزگای ئەنبار كیسەیەك دۆزراوەتەوە كە بڕێكی زۆر حەبی مادەی هۆشبەری تێدابووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ماددەكان بەپێی پێویست دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ڕێوشوێنی پێویست بەپێی ڕێسا یاساییەكان.
