کۆمسیۆن سزاى دارایی بەسەر ٥٦ کاندید دەسەپێنێت
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ٥٦ کاندیدی هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق سزا دەدات و هەریەکەیان بە دوو ملیۆن دینار سزاى دارایی دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا، تاوتوێى چوار یاداشتى بەشى سکاڵا و تانەى ئەمیندارێتى گشتیی ئەنجومەنى کۆمسیارانى لەبارەى سەرپێچى بانگەشەى هەڵبژاردن کرد و بڕیاریدا بە سزادانى ٥٦ کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتییە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق.
بەگوێرەى بڕیارەکەى کۆمسیۆن هەر کاندیدێک بە دوو ملیۆن دینار سزاى دارایی دەدرێت بەهۆى سەرپێچیکردنى سیستم و رێنماییەکانى هەڵمەتەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن ژمارە چوارى ساڵى ٢٠٢٥.
پێشتریش کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق وتبووی، لەسەرەتاى دەستپێکردنى بانگەشە لە رۆژى سێ تاوەکو ١٤ـی ئەم مانگە، ٤٠٠ کاندید سزاى دارایی دراون، کاندیدە سزادراوەکانیش ٢٩١ـیان پیاو و ٤٩ـیان ژن بوون.
