سەرۆک وەزیران: هەوڵمان دا بۆ ئەوەی ڕەوتی سەدری ڕازی بکەین کە دەستبەرداری بایکۆتی هەڵبژاردن بێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە ئەوانەی چەک هەڵدەگرن بژاردەی ئەوەیان هەیە یان بچنە ناو دەزگا ئەمنییەکانەوە یاخوود هەنگاو بنێن بۆ کاری سیاسی،دووپاتیشیکردەوە حکومەت هەوڵیداوە بۆ ئەوەی ڕەوتی سەدری ڕازی بکەین کە دەستبەرداری بایکۆتی هەڵبژاردن بێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە میدیاکاری عەرەبی و بیانی دیدارێکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پرس و دۆسیە و ڕووداوە جیاوازەکانی ناوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
سەرۆک وەزیران ئامەژەی بە پەرۆشی خۆی کرد بۆ میوانداریکردنی میدیاکاران و توێژەران لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی بە وردی واقیعی دۆخی عێراق بگەیەنن، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و پەرەپێدانی بەردەوام لە هەموو کەرتە جیاوازەکاندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی دارایی و ئابووری عێراق لە باشترین ئاستیدایە، هەروەها ئەو کورتهێنانە بەرچاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە نادروستانەی کە حکومەت لە ماوەی پێشووەوە بۆی ماوەتەوە و ئاماژەی بە کەمبوونەوەی کورتهێنانی بودجە بۆ (34) ترلیۆن دینارکرد، هەروەها پاراستنی سەقامگیری دارایی.
سودانی جەختی لەوە کردەوە چاکسازییە ئابوورییەکان پێویستی بە هاوپەیمانییەکی پتەو و یەکگرتووی پەرلەمانی هەیە، کە یەکێکە لەو پایە گرنگانەی لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا پشتی پێدەبەسترێت.
ئەمانەی خوارەوە دیارترین ئەو خاڵانەیە کە لە دیدارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی لەگەڵ میدیاکارانی عەرەبی و بیانی ئاماژەی پێکرد:
? هاوڵاتی هاوبەشێکی گرنگە لە داڕشتنی ئایندەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و بەشداریکردنی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا وادەکات هەر حکومەتێک بتوانێت بڕیاری گرنگ بدات.
? ئێمە هیوامان بە ئامادەبوونی ڕەوتی سەدری لە هەڵبژاردنەکاندا هەبوو، هەوڵیشمان دا بۆ ئەوەی ڕازی بن لە بڕیارەکەیان پاشکست ببنەوە لە بڕیاری بایکۆت.
? ئەوانەی چەک هەڵدەگرن بژاردەی ئەوەیان هەیە یان بچنە ناو دەزگا ئەمنییەکانەوە یاخوود هەنگاو بنێن بۆ کاری سیاسی، ئەم ڕێگایە لەسەری ڕێککەوتن کراوە و بەردەوامین لە جێبەجێکردنی.
? عێراق نوێنەرایەتی شوێنێکی گرنگی گەشتیاری دەکات، لە داهاتی گەشتیاریشدا (40%) بووژانەوەمان بەدەستهێناوە.
? ڕێگای گەشەپێدان عێراقێکی نوێ دادەمەزرێنێت و هەلی وەبەرهێنان بە بەهای (450) ملیار دۆلار لەخۆدەگرێتژ .
? باسکردنی قەرزی دەرەکی لە چوارچێوەی هەڵبژاردندا دێت نەک تەکنیکی و (13) ملیار دۆلار تێناپەڕێت، کە زۆر کەمترە لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.
?قەرزی عێراق بە بڕی (41) ملیار دۆلار بۆ یانەی پاریس، لە ڕژێمی پێشووە ماوەتەوە، حکومەتەکەمان بەرپرسیار نییە لە قەرزەکانی ئەو سەردەمە.
?ئەو نوێنەرانەی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە قەرزەکان دەنگیان لەسەر بودجە داوە و ئاگاداری وردەکارییەکانین، کە بریتین لە بڕی کورتهێنان و قەرزکردن بۆ دابینکردنی کورتهێنان.
? ئێمە لە ئێستادا لە نێوان (24-28) هەزار مێگاوات وزە بەرهەم دەهێنین، هەروەها گرێبەستمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای (GE) ئەمریکی بۆ زیادکردنی (24) هەزار مێگاوات، کە گەورەترین گرێبەستە لە مێژووی عێراقدا.
? ئێمە ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی ئەکسرلیت ئینێرجی واژۆ دەکەین بۆ دابینکردنی غازی ئەمریکی بۆ عێراق و بەردەوامین لە ڕێکارەکانی ڕەوانەکردنی پڕۆژەی پلاتفۆرمی جێگیر لە بەندەری فاو بۆ هاوردە و هەناردەکردنی غاز.
? ئپرسی نەوتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلایی کردۆتەوە کە لە ساڵی 2009ەوە هەڵپەسێردراوە و لە ئێستادا بەدواداچوون دەکەین بۆ داهاتی نانەوتی کە کاریگەری لەسەر بەردەوامی پێدانی مووچە نییە.
? ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد کە کۆمپانیا تورکییەکان لەخۆدەگرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق، هەروەها پڕۆژەی چارەسەری ئاوی دەریامان پەسەند کرد وەک بەشێک لە چارەسەرە ستراتیژییەکانمان.
? قووڵایی عەرەبیمان بوار بۆ پەیوەندیی نزیکتر و بەرژەوەندی هاوبەش لەسەر بنەمای پڕۆژەی ئابووری دەڕەخسێنێت، دیارترینیان پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانە.
? بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراقدایە، هەروەها ڕاوێژکار هەیە کە ئەرکی پاراستنی هاوکاری و هەماهەنگییان پێسپێردراوە و داعش مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروست ناکات.
? دامەزراندنی نێردەی سەرۆک ترامپ بۆ عێراق هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەت کە بەڕەچەڵەک عێراقییە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا.
? باڵیۆزخانەکانی عێراق و سوریا لە بەغداد و دیمەشق کاردەکەن و خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن، هاوکاری و هەماهەنگی ئەمنیمان هەیە بۆ بەدواداچوونی بۆ چەتەکانی داعش و ماددە هۆشبەرەکان.
? ئێمە پشتگیری لە دیالۆگ لەگەڵ ئێران دەکەین، دوور لە سیاسەتی گوشار، چونکە کاریگەر نابێت یان ڕێکەوتنی لێ ناکەوێتەوە، سەقامگیری بۆ وڵاتانی ناوچەکە گرنگە، کە نوێنەرایەتی سییەکانی جیهان دەکەن لەڕووی وزەوە.
