ڕاسپاردەیەکی حکومی بۆ خێراترکردنی پرۆژەکانی پەرەپێدانی ژێرخان لە بەغدای پایتەخت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، نزیکبوونەوە لە تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکانی لابردنی قەرەباڵەغی هاتوچۆی بەغداد لەگەڵ تەواوبوونی ڕێگای بازنەیی چوارەم ڕاگەیاند
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فراوانکردنی شەقامی (ئەبو نوواس) لە چوارچێوەی پاکێجی پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆى لە بەغداد کردەوە.
سودانی ستایشی هەوڵی کرێکاران و ئەندازیارانی تەکنیکی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرجەم دەزگا پاڵپشتەکان و کۆمپانیای ڕاوێژکاری پڕۆژەکەی کرد، کە پەیوەندی بە شەقامێکەوە هەیە بە مێژوو و گرنگی بازرگانی ناسراوە و فەرمانی کرد بە هەمان گڕ و تینەوە کارەکان ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی بەم زووانە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد پڕۆژەکە لە هەلومەرجێکی سەختدا لە ناوچەیەکی قەرەباڵغ لە تەنیشت ڕووباری دیجلە جێبەجێ کراوە، بەڵام بەپێی تایبەتمەندییە دیاریکراوەکان کارەکان تەواو بووە.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕوون کردەوە، پڕۆژەکە دەکەوێتە چوارچێوەی پڕۆژەکانی "بەغدا جوانتره"، هاوتەریب لەگەڵ دیدگای حکومەت بۆ دروستکردنی چوارڕێیانی نوێ و نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی شەقامە گرنگەکان و جەختیشی کردەوە لە نزیکبوونەوە لە تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکانی نەهێشتنی قەرەباڵغی له بەغداد، کە لە ڕێگای بازنەیی چوارەمدا دەگاتە لوتکە، ئەمەش بەشدار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە پایتەخت.
جێگای باسە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە بریتی بوو لە تەواوکردنی شەقامێکی هاوتەریب کە لە ژێر پردی هەڵواسراودا تێدەپەڕێت، بە درێژی (2) کم و کۆی درێژی ڕێگای پرۆژەکە دەگاتە (8)کم، شەقامی ئەبو نوواس بە پارکی شەهیدانی کەڕادە، بۆ نزیکبوونەوەکانی گۆڕەپانی نسور لە دیوی کەرخ.
