ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ستایشی عێراق دەکات لەپێشخستنی ئاسایشی تەندروستی نیشتمانی
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سوپاسنامەیەكی لەبەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سوپاسنامەیەكی لە بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست د. حەنان حسین بەلخی پێگەشت.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، بەڵخی لەپەیامەكەیدا ستایشی دیدگەی سەرۆك كۆماری كرد لەپێشخستنی ئاسایشی تەندروستی نیشتمانی و بنیاتنانی سیستمێكی تەندروستی جێگیر بەرامبەر بەگۆڕانی كەشوهەوا، و جەختیشیكردەوە: كە سەردانەكەی بۆ عێراق دەرفەتێكی گرنگی ڕەخساند بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هاوكاری نێوان عێراق و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.
هاوكات د.حەنان بەلخی، پابەندبوونی ڕێكخراوەكەی دووپاتكردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق لە پەرەپێدانی ئاستی كەرتی تەندروستی.
