کۆمسیۆن ئاماری کۆی گشتی سزاکان وتۆماری دەنگدەرانی کارتی نوێ ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاماری تۆماری دەنگدەرانی کارتی نوێ و کۆی گشتی سزاکانی ڕاگەیاند.
کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "کۆی گشتی کارتی نوێ لە تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی نێوان 23ی ئەیلول تا 23ی تشرینی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2025 لە هەموو پارێزگاکان گەیشتە 3,583,704، لە کاتێکدا ژمارەی کارتەکانی ژێر چاپ 475,716 بوو، و کارتە چاپکراوەکان لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا گەیشتە 3,107,988".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی کارتە چاپکراوەکان لە قۆناغی یەکەم و دووەمدا گەیشتە 1,942,050"، ڕوونیشیکردەوە کە "ژمارەی کارتە دابەشنەکراوەکان لە کۆی گشتی قۆناغی یەکەم و دووەم، گەیشتە 1,165,938".
کۆمسیۆن وتیشی، "ڕێژەی کارتە دابەشکراوەکان لە هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمدا گەیشتە 62.5%، لە کاتێکدا ڕێژەی کارتە دابەشکراوەکان لە کۆی گشتی کارتە نوێیەکاندا گەیشتە 54.2%."
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆی گشتی سزاکان تا 23/10/2025 گەیشتە 540"، وتیشی: "ژمارەی پیاوان 396 بوو، لە کاتێکدا ژمارەی ژنان 82 بوو، بەڵام ژمارەی دروشم و وێنەکان گەیشتە 62
