مالیکی هۆشداری خۆی دوپاتكرده‌وه سه‌باره‌ت به پیلان داڕشتن بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هۆشداری خۆی دوپاتكرده‌وه سه‌باره‌ت به پیلان داڕشتن بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و راشیگه‌یاند، عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری پیلانگێڕیدایه كه ئامانجی تێكدانی پڕۆسه‌ی سیاسییه.
نوری مالیكی له میانی گردبونه‌وه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیسته‌كه‌ی له كه‌ربه‌لا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پابه‌ندبون به ئه‌ركێكی نیشتمانییه، دیموكراسیش ڕۆحی پڕۆسه‌ی سیاسییه، عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌كان، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به ته‌واوی سودیان لێ وه‌ربگرێت.
وتیشی، "عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری پیلانگێڕیدایه كه ئامانجی تێكدانی پڕۆسه‌ی سیاسییه، لاوازكردنی یه‌كگرتویی عێراق و ڕاگرتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و پیلانانه‌ی وڵاته‌كه ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه".
نوری مالیكی جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ڵبژاردن ئه‌و حكومه‌ته‌مان بۆ ده‌هێنێت كه ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یاسا ده‌رده‌كات و لێپرسینه‌وه له حكومه‌ت ده‌كات و له كاره‌كه‌ی دوری ده‌خاته‌وه و وه‌زیره‌كان ده‌گرێته‌وه".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به "ڕۆحی ده‌وڵه‌ت زانی، كه له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنین" و باسی له‌وه‌شكرد، "له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌هێنین و له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه، حكومه‌تێك به هه‌مو ورده‌كاری و به‌رنامه و یاساكانییهوه پێكده‌هێنین".
