سودانی سەبارەت بەزەوییەکانی کارمەندانی زیندانی حوت لەزیقار چەند ڕاسپاردەیەک دەردەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ڕێنمایی دا کە نرخی ئەو زەویانەی کە بۆ کرێکارانی زیندانی ناوەندیی ئەلحوت لە ناسریە تەرخان کراوە، کەم بکرێتەوە، هەروەها بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان بەسەریاندا دابەش بکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاری زیقار، پێشوازی کرد لە چەند نوێنەرێکی ئیدارەی زیندانی ناوەندیی حوت لە ناسریە.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئێستای زیندانەکە و ڕێکارەکانی بەڕێوەبردن و پاراستن و بارودۆخی کارمەندەکانی زیندانەکە و دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم ئیدارە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان کرد.
سودانی فەرمانی کرد نرخی ئەو پارچە زەویەی کە وەزارەتی داد لە وەزارەتی دارایی کڕیوە و بۆ کارمەندانی زیندانەکە دیاری کراوە، کەم بکرێتەوە و بەپێی یاسا و ڕێکارە پەسەندکراوەکان بەسەریاندا دابەش بکرێت.
