زەیدی: ڕۆژی هەڵبژاردن دەکەینە وێستگەیەکی مێژوویی بۆ دەستپێکردنی عێراقێکی نوێ
زیا شەغاتی زەیدی، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ئەمڕۆ شەممە ڕوونیکردەوە، 11ی ئەم مانگە دەستپێکی عێراقێکی نوێی پڕ لە هیوا و گۆڕانکاری ڕاستەقینە دەبێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم گۆڕانکارییە لە ڕێگەی هەوڵ و ئیرادەی هاوڵاتیانەوە دێت نەک تەنها دروشم.
زەیدی لە لێدوانێکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: 11ی تشرینی دووەم ڕۆژێکی ئاسایی نابێت، بەڵکو وێستگەیەکی مێژوویی دەبێت کە دەیسەلمێنێت ئیرادەی عێراقییەکان بەهێزترە لە ئاڵنگارییەکان، هەروەها ئاوەدانکردنەوەش بە دەنگێکی ئازاد و بڕیارێکی نیشتیمانیی ڕاستگۆیانە دەست پێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: 11ی تشرینی دووەم نوێنەرایەتی تاقیکردنەوەی ئیرادەی عێراق دەکات، دەرفەتێکە بۆ هەڵبژاردنی ڕێگای ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هەروەها بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی کاری مکوڕ و دادپەروەری.
زەیدی زیادی کرد: ١١ی ئەم مانگە دەکەینە وادەی دەستپێکردنی عێراقێکی نوێ، عێراقێکی ئاوەدانکردنەوە و هیوا و گۆڕانکاری کە گەل کردوویەتی نەک دروشم.
