بەهۆی بەڵگەنامەی ساختەوە هاوپەیمانییەکەی سودانی خۆی لە پەیوەندی بە بەربژێر حسێن عەرەب بێبەری دەکات
ئەمرۆ یەک شەممە،هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە بەیاننامەیەکدا،کەدەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا ڕایگەیاندوە : کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان"حسێن سەعید کازم روبیعی" ناسراو بە "حسێن عەرەبی" لە بەربژێرێتی دوورخستووەتەوە، چونکە بەڵگەنامەی دەرچوونی ساختەی لە زانکۆی ئیمام سادق پێشکەش کردووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : دەستەی نەزاهە پشتڕاستی کردۆتەوە کە بەڵگەنامەکە دروست نییە ، ئەمەش لە وڵامی نوسراوی پشتڕاستکردنەوەی کۆمسیۆن کە ئاڕاستەی زانکۆکەی کردوە بۆ راستی و دروستی بڕوانامەکەی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : هاوپەیمانییەکە خۆی لەم بەربژێرە بێبەری دەکات و جەخت دەکاتەوە کە ڕێگە بە یاسا دەدات کارەکانی خۆی بکات، هەروەها دژایەتی هەر جۆرە ساختەکارییەک دەکات لە پرۆسەی هەڵبژاردندا و ئاماژە بەوەشدەکات کە هاوپەیمانیەتیەکە دادگا دەستکراوە دەکات لە ڕێکاری یاسایی خۆی کە بەربژێری ناوبراو لە خولی ئێستای پەرلەمان پەرلەمانتارە .
