فەیاز و فیدان جەخت لەپتەوکردنی هاریکارییە ئەمنییەکان و پشتیوانیکردن لە سەقامگیری هاوبەشی هەرێمایەتی دەکەنەوە
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان کرد”.
ئاماژه ی به وه شدا، "لە میانی دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هاوبەش کرایەوە بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەقامگیرکردنی ناوچەکە کراوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بکات.
