سودانی: ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵ لە حکومەتەکەماندا بەدەست هات نە هەڵکەوت بوو و نە موزایەدە
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سوودانی"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی حکومەت لە ماوەی سێ ساڵدا بەدەستی هێناوە، نە هەڵکەوت بووە و نە موزایەدە، بەڵکو دەرئەنجامی بەدواداچوونی ڕۆژانە و بەڕێوەبردنێکی هۆشیارانە بووە کە ویستوویەتی دەوڵەت بکاتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردن و خزمەتگوزاری.
"سوودانی"لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری هەڵبژاردن کە ئەمڕۆ لە پارێزگای نەجەفی ئەشڕەف بەڕێوەچوو و موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرد، ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەمانەوە بڕیارماندا قسەکان لەپشت خۆمان جێبهێڵین تا ئامانج و ئامرازەکەمان لە قسەکردن لەگەڵ خەڵکدا کار بێت.
ووتیشی : عێراقییەکان دەیانویست دەستکەوت و هەنگاوی بەرجەستە ببینن کە واقیعیان بگۆڕێت و متمانەیان پێ بگەڕێنێتەوە بەو قوربانییە گەورانەی کە لە پێناو سیستەمی سیاسی دیموکراسی و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا داویانە.
ڕاشیگەیاند : ئێمە بەپێی پلانێک کار دەکەین کە زووتر لەوەی چاوەڕێمان دەکرد، دەستی بە بەرهەمدان کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا : ئەوەی لە حکومەتەکەماندا لە ماوەی سێ ساڵدا بەدەست هاتوە، نە هەڵکەوت بوو و نە موزایەدە، بەڵکو دەرئەنجامی بەدواداچوونی ڕۆژانە و بەڕێوەبردنێکی هۆشیارانە بووە کە ویستوویەتی دەوڵەت بکاتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردن و خزمەتگوزاری.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : پڕۆگرامی حکومەت لەگەڵ بانگەواز و تێبینی و ڕێنماییەکانی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشڕەفدا یەکیان گرت، لە بنیاتنانی عێراقێکی دادپەروەر و خۆشگوزەران کە یاسا حوکمی بکات و گەندەڵی تێدا بنبڕ بکرێت و شکۆی دەوڵەت بپارێزرێت لە ڕێگەی سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی و چەک بە دەستی دەوڵەت و ڕێگریکردن لە دەستتێوەردانە دەرەکییەکان.
ڕوونیشیکردەوە: بە تەواوی دڵنیا بووینەوە کە لەسەر ڕێگای ڕاستین کاتێک مەرجەعییەتی بەڕێز ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە عێراقییەکان پلانی زانستی و پراکتیکی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات ئامادە بکەن، بە پشتبەستن بە بنەمای لێهاتوویی لە وەرگرتنی پۆستەکانی بەرپرسیارێتیدا.
سەرۆکوەزیران لە درێژەی وتارەکەیدا ئەوەشی خستە ڕوو : ئێمە کاری لە پێشینەمان بۆ خزمەتگوزارییەکان، کە ڕۆژانە خەڵک بە حکومەتەوە دەبەستێتەوە، و نەجەفی ئەشڕەفیش دوور نەبووە لە پلانەکانمان، و ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکی چوارچێوەییمان لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد کە کێشەی قەیرانی ئاو چارەسەر دەکات کە هەموو پارێزگاکان پێوەی دەناڵێنن، ئەمەش واتای بەدەستهێنانی بەردەوامی ئاوی پێویست، و بەپێی ئەمەش پلانی کشتوکاڵی زستانەی ئەم وەرزە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پەسەند دەکرێت.
