ڕەشید: عێراق گرنگییەکی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە, سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید دووپاتی کردەوە کە عێراق گرنگییەکی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدات.
ڕەشید لە دووەمین لووتکەی جیهانی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرد گوتی : "عێراق بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی تایبەت گرنگییەکی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدات و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق کار بۆ بەهێزکردنی بەشداریی دیموکراسی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری".
لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی "چاومان لە جیهانێکە کە ئارامتر و ئاشتیخوازتر بێت چونکە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ بەدیهێنانی یەکسانیی دەرفەتەکان پێویستە".
ئاماژەی بەوەشکرد ،کە "چارەسەرکردنی کەلێنە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا هاوکارییەکی نێودەوڵەتی دەخوازێت" هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق چەندین پلانی ستراتیژی بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پەسەند کردووە و لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی گەورەی لە پاراستنی کۆمەڵایەتیدا بەدەست هێناوە".
