سەرۆک کۆمار دوای کۆتاییهێنانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ قەتەر گەڕایەوە وڵات
ئەمڕۆ سێشەممە,سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید, گەڕایەوە وڵات دوای کۆتاییهێنانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ دەوڵەتی قەتەر
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع گەیشتووە ڕایگەیاند , "سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید گەڕایەوە وڵات دوای کۆتاییهێنانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ دەوڵەتی قەتەر کە تێیدا بەشداری لە کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی جیهانی دووەم بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کرد کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو".
سەرۆک کۆمار لە کۆنفرانسەکەدا وتاری عێراقی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی "لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر و دادپەروەری کۆمەڵایەتی کردەوە و پێویستی پشتگیریکردنی ئەو هەوڵانەی دووپات کردەوە کە ئامانجیان باشترکردنی دۆخی کۆمەڵگەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە لە جیهاندا".
هەروەها وتارێکی بە نوێنەرایەتی گرووپی 77 و چین پێشکەش کرد و تێیدا هەڵوێستەکانی گرووپەکەی بەرامبەر بە پرسەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و لەپێشینەییەکانی وڵاتانی گەشەسەندووی لەم بوارەدا خستەڕوو
لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسەکەدا سەرۆک کۆمار چاوی بە هاوتا پاکستانییەکەی کەوت و لەگەڵی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی بایەخداریدا تاوتوێ کرد".
