بەرپرسێکی حکومی کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەمنزیکانە ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: بەمزوانە چەند نەخۆشخانەیەكی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد دەكرێنەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، 2000 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەكانی بەری رەسافە زیاد كراوە.
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران عەلی رزوقی لامی، بەپێی ئاژانسی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگەیاند: بەمزووانە نەخۆشخانەكانی نەهرەوان و مەعامیل لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەكرێنەوە، و وتیشی: بەری ڕەسافە جموجۆڵێكی تەندروستی و پزیشكی بێوێنەی بەخۆوە بینیوە بۆ پێشخستنی ژێرخانی كەرتی تەندروستی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كاری حكومەت سەرجەم كەرتە گرنگەكانی گرتووەتەوە، لەنێویاندا كەرتی تەندروستی كە گەشەیەكی بەرفراوانی بەخۆوە بینیوە، لەم ماوەیەی تەمەنی حكومەتدا 2000 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەكانی بەری ڕەسافە زیاد كراوە، و وتیشی: كاركردن بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هەموو بەغدا و هەموو عێراق.
