كەركوك ڕۆژانی یەکشەممە ودووشەممە کردە پشو بەهۆی هەڵبژاردنەوە
ئیدارەی پارێزگای کەرکوك بڕیاریدا، سبەی و دو سبەی لە سەرجەم قوتابخانەكان بكرێتە پشو، بە ئامانجی یەکخستنی وانەکان لە نێوان قوتابخانەکاندا، چونكە زۆربەیان كراونەتە بنكەی دەنگدان، لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێبكەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای كەركوك، ئیدارەی پارێزگا بڕیاریداوە كە دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی و باخچەکانی منداڵان بۆ ماوەی دو ڕۆژ (سبەی و دوسبەی) بکرێت بە پشو تا کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان.
ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك ڕونیکردەوە کە بڕیاری راگەیاندنی پشو، لە پێناو زامنکردنی بەردەوامیی پرۆسەی خوێندن و یەکخستنی بەڕێوەچونی وانەکان لە نێوان قوتابخانەکاندا. هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش و سەرخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی 2025 جێبەجێ بکەن.
بەگوێرەی ڕونكردنەوەی ڕێبوار تەها، "زۆربەی قوتابخانەکانی كەركوك کراونەتە بنکەی دەنگدان بۆ هەردو دەنگدانی تایبەت و گشتی، بۆیە بڕیاری پشویان داوە".
بڕیاره ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، رۆژی 11ی (تشرینی دوهم/11)ی 2025 بهڕێوهبچێت كە تێدا 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 79 تاكەكەس بەشداری هەڵبژاردنی داهاتو دەكەن و زیاتر لە حەوت هەزار كاندید كێبڕكێ دەكەن، ئەوە جگە لەوەی كۆمسیۆن ژمارەیەكیانی بەهۆكاری جیاجیا دورخستەوە.
