سەرۆكی دەستەی كۆمسیاران: ئامادەین بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی كۆمسیاران، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، ئامادەیی كۆمسیۆنی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن و پابەندبوونی بە دەستەبەركردنی ژینگەیەكی گونجاوی هەڵبژاردن دووپاتكردەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە بە موتەڵع گەیشتووە و محەمەد ڕایگەیاند : سەردانەكەی ئەمڕۆی عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار شەرەفێكی گەورەیە بۆ كۆمسیۆن و لە كاتێكی هەستیاردا دێت، كە ڕەنگدانەوەی گرنگیدانی سەرۆكایەتی كۆمارە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و واتر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ بەردەوامی پاڵپشتی و بەدواداچوونی بە پەرۆش بۆ دەستەبەركردنی یەكپارچەیی و شەفافیەتی هەڵبژاردنەكان.
دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد ڕوونكردنەوەیەكی وردی سەبارەت بە ئامادەیی كۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن و ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی گونجاوی هەڵبژاردن كە گەرەنتی سەركەوتنی ئەم پراكتیزە دیموكراسییە بكات پێشكەشی بە سەرۆك كۆمار كرد.
سەرۆك كۆمار كورتەیەك لەبارەی جێبەجێكردنی هاوشێوەكردنی تەواوی پرۆسەی دەنگدان، كە پێشكەشكردنی وردی سەرجەم قۆناغەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی لەخۆگرتبووخرایەڕوو، هەروەها ڕەزامەندی خۆی بە ئاستی ڕێكخستن و ئەو ڕێكارانەی كە لە كاتی هاوشێوەكردنەكەدا پەیڕەو دەكرێن، هەروەها متمانەی خۆی بەوە دەربڕی كە ئەم هەوڵانە دەبێتە هۆی هەڵبژاردنی ئازاد كە ڕەنگدانەوەی خواستی عێراقییەكانە بۆ ئایندەیەكی باشتر.
