ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ئەو پێشمەرگانەی ناویان تۆمار کراوە و شایانی وەرگرتنی زەوین، سبەی یەکشەممە لە شارەوانیی بنەسڵاوە، دارەتوو و کەسنەزان زەوییان بەسەر دابەش دەکرێت.
شەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کەدەستی موتەڵع کەوتووە و تێیدا ئاماژەی داوە، سبەی یەکشەممە نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دابەش دەکرێت، کە بەشێکی بەرچاوی ئەم زەوییانە بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکان، ئەو پێشمەرگانەی ناویان تۆمار کراوە و شایانی وەرگرتنی زەوین، سبەینێ لە سێ شوێنی دیاریکراو زەوییەکانیان بۆ دیاری دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان لە سێ سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش شارەوانیی بنەسڵاوە، دارەتوو و کەسنەزان دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بە دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوەی سوودمەند بن لەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
