موبەرقەع: : خواستێكی گه‌وره‌ی عێراقی هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
وه‌زیری لاوان و وه‌رزش ئه‌حمه‌د ئه‌لموبه‌رقه‌ع، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌شداری له دوای ساڵی 2005ـه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێت.
موبه‌رقه‌ع ڕایگه‌یاند: "عێراق لەرێگەی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه عێراقی دیكتاتۆرییه‌ت نییه، به‌ڵكو عێراقی گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته."
ڕوونیشی كرده‌وه كه "عێراقییه‌كان به په‌له ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی گونجاوترین و شایسته‌ترین كه‌س بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات."
وتیشی: "هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا به‌پێی ڕاپرسییه‌كان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، به جۆرێك ڕێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رزترین بووه له دوای ساڵی 2005ـه‌وه،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "عێراقییه‌كان خواستی گه‌وره‌یان بۆ به‌شداریكردن و گرنگیدان به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نیشانداوه، بۆ ده‌رخستنی وێنه‌ی عێراق وه‌كو وڵاتێكی شارستانی و دیموكراسی."
له كۆتاییدا هیواشی خواست كه "پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو ئاسان و بێ كێشه بێت."
