حکومەت پاکێجێکی نوێی بڕیار لەبارەی نیشتەجێبوون و ژێرخانی ئابووری و فڕۆکەوانی مەدەنی دەدات
ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە پاکێجێکی نوێی بڕیارەکانی پەسەند کرد کە تایبەتە بە نیشتەجێبوون، ژێرخانی ئابووری و فڕۆکەوانی مەدەنی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی 45"ـەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا و پێداچوونەوە بە بڕگەکانی بەرنامەی کاردا کرا و بڕیاری پێویست درا.
وتیشی سەبارەت بە ڕێکخستنی ناوچەکانی نیشتەجێبوون، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی داگیرکەران و بەکارهێنەرانی زەوی لە گەڕەکی مستەفا لە ناوچەی سرێدات لە بەغداد، ئەم زەوییە لەگەڵ ڕێڕەوی پڕۆژەی ڕێگای خێرای محەممەد قاسم و ڕێگای کەرکوک- بەغدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کە بە گەڕەکی بەساتیندا تێدەپەڕێت، جگە لە پەسەندکردنی ڕاسپاردە و کۆنووسەکانی ئەو لیژنەیەی پەسەند کرد و ڕەزامەندی لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینی پۆلێنکردنی زەوی و دابەشکردنی لاوەکی و خاوەندارێتی و دەرکردنی بەڵگەنامە و سەرجەم ڕێکارە کارگێڕی و یاساییە پەیوەندیدارەکان دەربڕی، بە مەرجێک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەرپرسیار بێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان (ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان، و کارەبا) بۆ بەشی دیاریکراوی پارچە زەوییەکە لە ناوچەی بۆب شام.
ڕوونیشیکردەوە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەدەرکردنی مەرجی وەبەرهێنان بە بڕی (10%)، وەک لە نووسراوەکەیدا لە بەرواری 1ی ئەیلولی 2025 ئاماژەی پێکراوە، هەروەها لەخۆگرتنی لە پرۆژەی (نیشتەجێکردنی کارمەندانی تۆڕی میدیایی عێراقی) و بەدەرکردنی لە مەرجەکانی موزایەدەی ئاشکرا، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە 245ی ساڵی 2019)، کە بە بڕیاری ژمارە 23374 ساڵی 2023 هەموار کراوەتەوە.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕێکخستنی بریکاری بازرگانی (ژمارە 79ی ساڵی 2017)ی پەسەند کرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا، و بەپێی بڕگەکانی دەستوور ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا.
سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەتمەند بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێک بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و دواتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی گرێبەست لەگەڵ هەمان ڕاوێژکار دەکات بۆ تەواوکردنی ئەو پێداویستیانەی کە لە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی پێشوودا هاتووە.
لە بواری پاراستنی بەرهەمە نیشتمانییەکانی عێراق، و بەپێی بڕگەکانی یاسای ژمارە (11ی ساڵی 2011) هەموارکراو، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر سەپاندنی باجی گومرگی بە بڕی (25%) لەسەر هەر یەکەیەکی دۆشاویل تەماتەی هاوردەکراو بۆ ماوەی چوار ساڵ بەبێ کەمکردنەوە، ئەم بڕیارە دوای چوار مانگ لە دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها ئەنجومەنەکە دەنگیدا بە دانانی بەڵگەنامەیەکی نوێ لە دانانی یاسای ژمارە (20ی ساڵی 2024)، یاسای پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی زەیتی زەیتون و زەیتی سفرە ساڵی 2015، لەسەر بنەمانی بڕگەکانی مادەی 29ی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکە، کە بەپێی یاسای پێشوو پەسەندکراوە.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی پڕۆژە ڕاگیراوەکان، ئەنجومەنەکە پێداچوونەوەی بە پێشکەوتنی پڕۆژەکانی ناو کارنامەی خۆیدا کرد و ئەم ڕێوشوێنانەی خوارەوەی گرتەبەر:
1- نوێکردنەوەی پێکهاتەی زیادە و زیادکردنی تێچوون و پێویستی یەدەگ بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆی فەللوجە و زیادکردنی تۆڕی ئاوی باران و ئاوەڕۆ و وێستگەیەکی پەمپکردنی زیادە، هەروەها دابینکردن و جێبەجێکردنی تۆڕی ئاوی باران و ئاوەڕۆ بۆ قۆناغی دووەمی بۆ گەڕەکی مەنسور لە پارێزگای ئەنبار.
2- زیادکردنی تێچووی گشتی و بڕی یەدەگ بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دوو مۆلیدە لە پڕۆژەی ئاوی کەرخ.
3- زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی سەرەکی: دروستکردنی بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە (ناحیەی شۆرەو و قەزات بەعاج لە نەینەوا).
4- زیادکردنی سندوقی فریاگوزاری و تێچووی گشتی پڕۆژەکانی پارێزگاری نەینەوا، لەوانە دروستکردنی کۆگاکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا لە قەزاکانی (موسڵ و تەلعەفەر) و دروستکردنی بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە (ناحیەی شۆرە و قەزای بەعاج و دروستکردنی بنکەی پۆلیس لە ناحییەی قەحتانییە، هەروەها پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی بینای فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا.
5- زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی ئاوەڕۆی خاڵس لە پارێزگای دیالە.
6- زیادکردنی بڕی و تێچووی گشتی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی بەرزە پردی کارزییە لە کوت پارێزگاری واست.
