پلاندانان سیستەمی بارکۆدی ئەلیکترۆنی بۆ بەدواداچوونی کاڵاکان ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان پلانی جێبەجێكردنی سیستەمی باركۆدی ئەلیكترۆنی و بەدواداچوونی بەرهەمەكانی لە بازاڕەكاندا ڕاگەیاند،هەروەها دووپاتی كردەوە كە بڕیاری دانانی نیشانەی كوالیتی بۆ كاڵا و بەرهەمەكان ئامانجی ڕێگریكردنە لە ساختەكاری و پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەكان.
سەرۆكی دەستەی ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری لە وەزارەت فەیاز محەمەد، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: بڕیاری فەرمانكردنی نیشانەی كوالێتی بۆ بەرهەمە كارەباییەكان و جگەرە بۆ پاراستنی بەكارهێنەران دراوە،ڕوونیشیكردەوە بڕیارەكە لەسەر بنەمای ڕاسپاردەیەكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری لە 23ی كانونی یەكەمی 2023 دەرچووە، جێبەجێكردنی سەرەتاییش لە 7ی 1ی 2024 دەستیپێكردووە.
ڕوونیشی كردەوە : كە قۆناغی یەكەم نۆ جۆر بەرهەمی لەخۆگرتبوو، لەوانە یەكەكانی ساردكەرەوە و تەندروستی، چێشتلێنان، فڕن، جگەرە، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی كاریگەری بڕیارەكە و ڕێكارە تەكنیكیەكانی، دواتر سەرجەم كەلوپەلی كارەبا و جگەرە لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو وادەیەی دیاریكرابوو بۆ جێبەجێكردنی تەواوەتی 15ی ئەیلولی 2025 بوو، بەڵام دواتر درێژكرایەوە بۆ 15ی تشرینی یەكەمی 2025، لەسەر داوای بەرهەمهێنەران و بازرگانان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : بڕیارەكە ئامانجی گەیشتن بە دوو ئامانجی سەرەكییە، یەكەم: پارێزگاری لە هاووڵاتیان دەكات لە كەلوپەلی ساختە یان ئەو كاڵایانەی كە لەگەڵ ستانداردە تەكنیكی و ژینگەییەكانی عێراقدا ناگونجێت، بەو پێیەی نیشانەی كوالیتی نوێنەرایەتی بڕوانامەیەكی متمانەپێكراو دەكات بۆ پابەندبوونی بەرهەمەكە بە ستانداردەكانەوە، دووەم: پارێزگاری لە بەرهەمە ناوخۆییەكان دەكات و ناوبانگی ئەو كارگە و كۆمپانیایانە دەپارێزێت كە پابەندن بە ستانداردەكان، ڕێگری لە لاساییكردنەوەی بەرهەمەكانیان یان ئەو كاڵایانە دەكات، ناساندنی كاڵای هاوشێوەی كوالیتی كەمتر.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە دەزگای ناوەندی لە جێبەجێكردندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی ڕێكار و تەكنیكی دەبێتەوە، بەو پێیەی بڕیارەكە بۆ یەكەمجارە بە قەبارەیەكی گەورە جێبەجێ دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، هەندێك كارگەكان پێویستیان بە كات هەیە بۆ تەواوكردنی تاقیكردنەوەكان و دابینكردنی بەڵگەنامە و ڕێكخستنی ڕێكارەكانی پشكنین لە وڵاتی سەرچاوەدا، ئەمە جگە لەوەی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بۆ هەندێك لە بازرگانان سنووردارە.
ڕوونیشی كردەوە : كە ئەمە ڕەوایەتی بە پابەندنەبوون نادات، بڕیارەكە لە هەموو لایەنە ئابووری و تەكنیكییەكانیدا دروستە و خزمەت بە هەردوو بەرهەمهێنەر و بەكاربەر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەزگاكە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو بەرهەمانە دەگرێتەبەر كە نیشانەی كوالیتییان نییە یان بە نیشانەی ساختە پێشكەش دەكرێن، بە هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتە ڕێكخەرییە كارامەكان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی تیمە تەكنیكییەكانی ناو دەزگاكە توانای جیاوازیكردنیان هەیە لەنێوان نیشانەی ئەسڵی و ساختە.
