ترەمپ کۆتایی هاتنی داخستنی حکومەتی ڕاگەیاند کە ماوەی 43 ڕۆژی خایاند
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆتایی هاتنی داخستنی حکومەتی ڕاگەیاند کە ماوەی 43 ڕۆژی خایاند و وە هۆی کێشە لە کەرتە ئابورییە گرنگەکانی وڵاتەکەدا، هەروەها دیموكراتەكانی بەهۆكاری سەرەكی داخستنی حكومەت و دۆخی وڵاتەكە زانی.
دۆناڵد ترەمپ، لە وتارێکدا دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کە کۆتایی بە درێژترین داخستنی حکومەت لە مێژوی ویلایەتە یەکگرتوەکاندا دەهێنێت و بودجە بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە، وتی، "کۆتایی هاتنی ئەم داخستنە ڕادەگەیەنم، و بینیمان کە بازاڕی پشکەکان گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی".
سەرۆکی ئەمریکا دوپاتیکردەوە کە "بە واژۆکردنی ئەم یاسایە، حکومەتی فیدراڵی ئێستا دەست بە کارە ئاساییەکانی دەکاتەوە و"هەوڵماندا بۆ کۆتاییهێنان بە داخستن و دوبارەکردنەوەی حکومەتی ئەمریکا، و بەوەش موچەی کارمەندانی کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتەکانیاندا دابەشدەكرێت".
ترەمپ لە وتارەكەیدا ڕایگەیاند، "داوا لە گەلی ئەمریکا دەکەم ئەوەی کە دیموکراتەکان بە وڵاتەکەمانیان كرد، لەبیری نەکەن، کاتێک هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول دێت".
داخستنی حكومه‌تی ئه‌مریكا، له 1ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ـەوه ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش دوای شكستی دانوستانه‌كانی نێوان كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێ، له ئه‌نجامدا سه‌دان هه‌زار كارمه‌ندی فیدڕاڵی بونە "بێكاری ته‌كنیكی"، له كاتێكدا سه‌دان هه‌زاری دیكه‌ش به‌رده‌وامیون له كاركردن به‌بێ موچه.
