دەستەی دەستپاکی دەستگیرکردنی ١٥ تۆمەتباری لە نەینەوا راگەیاند
ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی، ڕایگەیاند کە ١٥ تۆمەتبار دەستگیرکراون بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی موڵکەکانی دەوڵەت لە نەینەوا.
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "تیمی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا توانیویەتی ١٤ تۆمەتبار دەستگیر بکات بەهۆی دەستدرێژیکردن و دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوییە سەوزاییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی موسڵ، و پارچەپارچەکردن و فرۆشتنیان؛ بە مەبەستی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون لەسەریان بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی"، ئاماژەی بە "نەبوونی هیچ ڕێکارێکی یاسایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی موسڵەوە بەرامبەر بەوان" کرد.
لە چوارچێوەیەکی تردا، دەستەکە ڕوونیشیکردەوە کە "ئەو تیمەی چووەتە دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی توانیویانە یەکێک لەو کارمەندانە دەستگیربکەن بەهۆی "ئاسانکاری مامەڵەی موڵکەکان و ئەنجامدانی پرۆسەکانی ڕووپێوی مەیدانی، لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەک، هەروەها ئاماژەی بە دۆزینەوەی مامەڵەی هاوڵاتیان لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا کرد جگە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و بەڵگەنامە و نووسراو و نامەی فەرمی لە مۆبایلە تایبەتییەکەیدا"
وتیشی: "دوو ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی فەرمی ڕێکخراون، و لەگەڵ تۆمەتبارەکان و بەڵگە تاوانکارییەکان نمایشکراون لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی، کە بڕیاری دەستبەسەرکردنیانی داوە بەپێی بڕیارەکانی (١٥٤/ شەشەم ساڵی ٢٠٠١) و (١٦٠ ساڵی ١٩٨٣.
