حەج و عومرەی هەرێم وادەی تیروپشكی بۆ ناوی حاجیان ئاشکرا کرد
بەرێوەبەرایەتی گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ تیروپشك بۆ ناوی كه‌سانه بكرێت كه بۆ وه‌رزی حه‌جی 2026 ناویان تۆماركردوه.
كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ناو تۆماركردن بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌چوه، له‌به‌ر تازه‌یی سیستمه‌كه پرۆسه‌ی وردبینی و پێداچونه‌وه‌ی ناوه‌كان و ڕێكاره‌كانی دیكه ماوه‌یه‌كی زیاتری خایاند، بۆیه ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه بۆ ئه‌مساڵ كه‌مێك دواكه‌وتوه.
وتیشی، "89 هه‌زار كه‌س ناویان بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ساڵی 2026 تۆمار كردوه، له‌به‌ر زۆری خواست، ئه‌مساڵ مه‌رجێك زیادكراوه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشتر فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌نجامدا بێت، ناوی ناچێته نێو تیروپشكهكهوه، هه‌ربۆیه هه‌زاران ناو ده‌رهێنراون و دورخراونه‌ته‌وه".
