فەرەیجی و مەندەلاوی لەسەر بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و وەرگێڕانی بەڵێنەکان بۆ کردار ڕێکدەکەون
ئەمڕۆ شەممە، عەبدولسادە فەرەیجی، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ڕێبازی نیشتمانی، و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی ڕێبازی نیشتمانی کە دەستی موتەڵع کەوتووه "عەبدولسادە فەرەیجی، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ڕێبازی نیشتمانی، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد".
وتیشی، "لە میانی دیدارەکەدا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئاڵوگۆڕ کرا"، هاوکات هەردوو لا "گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لەسەر هەموو ئاستەکان" دووپات کردەوە.
درێژەی دا، "هەردوو لا جەختیان لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی پڕۆگرامەکانی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەڵێنەکان بۆ کردار لەسەر زەوی کردەوە
