بەرگری گرێبەست لەگەڵ وڵاتانی خاوەن توانای چەکی پێشکەوتوو دەکات بۆ زیادکردنی ژمارەی فڕۆکەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بەرگری،گرێبەستی لەگەڵ وڵاتانی خاوەن توانای بەرزی بەرگری ئاسمانی ڕاگەیاند، لەوانە کۆریای باشوور، هاوکات دووپاتیکردەوە کە هەوڵ دەدات ژمارەی فڕۆکە عێراقییەکان زیاد بکات بەپێی تواناکانی بەردەست.
لیوا "تەحسین خەفاجی"بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگری، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگەیاند: گرێبەست لەگەڵ وڵاتان هەیە کە توانای بەرزیان هەیە لە بواری بەرگری ئاسمانیدا، لەوانە کۆریای باشوور بەهۆی هەبوونی سیستەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و هەروەها پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هەیە.
وتیشی: خشتەیەک ئامادە کراوە و لە لایەن هەردوولا پەسەند کراوە بۆ ڕادەستکردنی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی بە عێراق لە ساڵی داهاتوودا.
سەبارەت بە فڕۆکە عێراقییەکان، خەفاجی دووپاتیکردەوە کە ئارەزوو هەیە بۆ زیادکردنی ژمارەی فڕۆکەکان بەپێی توانا ماددییە بەردەستەکان.
ڕوونیشیکردەوە : کە ئەوەی عێراق لە ئێستادا هەیەتی لە فڕۆکەکاندا بەسە، بەڵام ئێمە ئارەزوو دەکەین فڕۆکەی دیکەی فرە مەبەستمان هەبێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە جۆراوجۆرەکان.
