خەزعەلی داوای پێکهێنانی دەستبەجێی حکومەت دەکات دوای ڕاگەیاندنی چوارچێوە وەک گەورەترین فراکسیۆن
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق،ئەمڕۆ دووشەممە جەختی لە پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کردەوە، بەتایبەتی دوای ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی وەک گەورەترین فراکسیۆن، بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوێکی سیاسی ڕوون و سەقامگیر کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات.
ئەمەش لەکاتی پێشوازیکردنی لە ئۆفیسی خۆی لە بەغدا لە پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا و شاندی یاوەری، کە باڵیۆز پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە خەزعەلی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراسی و ستایشی سەرکەوتنی ڕەوتی سادیقون و بوونی کاریگەری ڕەوتی سادقون و بوونی کاریگەری ئەو بزووتنەوەیە لە چوارچێوەی گۆڕەپانی سیاسیدا، هەروەها ستایشی پێشکەوتنی ئەرێنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەو سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنییەی عێراق کرد شایەتحاڵی بوون.
خەزعەلی ئاماژەی بە بێگەردی هەڵبژاردنەکان و دوورکەوتنەوەیان لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامەکان گوزارشت لە ئیرادەی عێراقییەکان دەکەن بەبێ کاریگەری و فشار.
هەر لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا و کردنەوەی ڕێگەی فراوانتری هاریکاری بەشێوەیەک کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.
