کۆبوونەوەیەکی حکومی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەکانی سندوقی گەشەپێدانی عێراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی کرد.
وتیشی لە میانی گۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پڕۆژەی (ئیدۆپا) بۆ بنیاتنانی قوتابخانەەکان کرا کە قۆناغی یەکەمی دەستیپێکردووە. هەروەها پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە میکانیزمی پارەدان و گەرەنتی دارایی کرا، سەرۆک وەزیران ئەنجومەنی کارگێڕی ڕاسپارد کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدات بۆ کۆتاییهێنان بە گفتوگۆ دارایی و تەکنیکییەکان.
ئاماژەیشیدا هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دامەزراندنی کۆمپانیاکانی (رێگای گەشەپێدان و ئەلسویدی ئەلکتریک) کرا و ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر درا، بە مەرجێک ڕێکارەکانی تەواو بکرێت و دواتر پێشکەشکی بۆ ئەنجومەنی کارگێڕی بکرێت، جگە لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە حوکمڕانی کۆمپانیاکان کەرتیی و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی پەیوەست بە سندوقەکە، لەگەڵ پێداچوونەوە بە پێداویستییەکانی کۆمپانیای ڕاوێژکاری کە تایبەتە بە سندوقەکە.
